نامە/ شێعرێک لە مامۆستا خالید حیسامی/ هێدی


نامەیێکم پێگەیی هەر وەک گوڵاوی پەرچەمت
وەسوەسەم کرد ئەی خودا کەی دەم بنێمە ناو دەمت
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت
خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە

وێنەکەت دەرمانی سەرجەرگی برینداری منە
وەختی دڵتەنگی بەبێ تۆ هەر ئەوە یاری منە
دیتنی ڕووناکی بۆ دوو چاوی جوباری منە
تا کو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
هێدی