Kurdish National Congress, 2014meeting

knk2014-1

KNK 14th Congress in Brussels 

Advertisements

One thought on “Kurdish National Congress, 2014meeting

  1. چاردەیەمین کۆبوونەوەی گشتیی کەنەکە
    ئه‌نجامنامه‌ى (14) مین کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى KNK

    چوارده‌مین کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له‌ رۆژانى 31ى گوڵان و 01 ى گوڵانى 2014 له‌ برۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا، به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ ( 200) نوێنه‌رى ده‌زگا و پارت و رێکخراوى مه‌ده‌نى و که‌سایه‌تى له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و تاراوگه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
    له‌ کارنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بارودۆخى سیاسى و پێشهاته‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانى کوردستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان به‌ به‌رفراوانى وتوووێژیان له‌سه‌ر کرا. په‌یامى به‌شێکى زۆر له‌ پارتى سیاسی و، رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانى کوردستان و تاراوگه‌ ( دیاسپۆرا ) پێشکه‌ش کران.
    له‌ په‌یامه‌کاندا پته‌وکردنى رۆڵ و په‌یامى KNK و خه‌بات و تێکۆشان بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی- نیشتیمانى و، پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد و کوردستان تاووتوێ کران. له‌ ته‌واوى وتووێژ و په‌یامه‌کاندا له‌ سه‌ر سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى رۆژئاواى کوردستان، پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ناکۆکیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا باسى له‌سه‌ر کرا . هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ بۆ سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى دیموکراتی له‌ باکور و چاره‌سه‌رى دۆزى کورد به‌ گشتى به‌ ئازادکردنى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
    له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش هه‌ڵسه‌نگاندنى گرنگ کرا، به‌تایبه‌ت له‌و رووه‌وه‌ که‌ رژێمى ئێران له‌ دژى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران سیاسه‌تى له‌سێداره‌دانى کچ و کوڕانى کورد و به‌ پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ په‌یڕه‌و ده‌کات. بۆ ده‌ربازبوون و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و زوڵم و تاوانانه‌ ده‌بێ بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵات هه‌ماهه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ بن و خه‌بات و تێکۆشانیان به‌هێزتر بکه‌ن.هه‌روه‌ها پرسى ئازادى ژن و ته‌واوى کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى تر له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان تاووتوێ کران.
    جڤاتى گشتى چوارده‌یه‌مین له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێکى به‌رفراواندا، به‌ شێوه‌یه‌کى دیموکراسیانه‌ و گیانى له‌ یه‌کگه‌یشتن گه‌یشته‌ ئامانجه‌کانى خۆی. په‌یمان وپه‌یڕه‌وى KNK نوێکرایه‌وه‌ به‌ گونجاندنى له‌ گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا هاتونه‌ته‌ پێش له‌لایه‌ن جڤاتى گشتى یه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.
    له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆ و وتووێژه‌کاندا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ وه‌ک پێشنیار راسپارده‌ و داواکارى خرانه‌ روو:
    1. KNK، وه‌ک گه‌وره‌ترین ده‌زگاى نه‌ته‌وه‌یی، به‌رده‌وامى به‌ کاروخه‌باتى خۆى ده‌دات. جڤاتى 14مین ئه‌وه‌ى ده‌رخست که‌ بوون و به‌هێزبوونى KNK پێویستیه‌کى هه‌ره‌ گرنگه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگى و به‌یه‌که‌وه‌ کارکردنى هێزه‌ سیاسى و دینامیکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کوردستان، بۆگه‌یشتن به‌ مافى چاره‌نووسى گه‌له‌کامان.
    2. KNK پشتگیرى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌موو به‌چه‌کانى کوردستان ده‌کات و هه‌ر ده‌ستکه‌وتێک له‌ هه‌ر به‌شێکدا سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو کوردستان. بۆیه‌ بانگى هه‌موو پارت و رێکخستنه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین، که‌ رۆڵى نه‌رێنى ببینن له‌ پشتگیرى و پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌.
    3. KNK پشتگیرى له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى و دیموکراسى له‌ باکورى کوردستان ده‌کات و داوا ده‌کات ئه‌م دیالۆگه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کى یاسایى ببێته‌ دانوستانێکى فه‌رمى له‌ نێوان حکومه‌تى تورکیا و بزاڤى ئازادیخوازى کوردستان. له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا پێویسته‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى سروشتى خۆى بگێڕێ.
    4. KNK پشتگیرى له‌ ده‌ستکه‌وته‌ سیاسى و کلتورى و به‌ ده‌ستخستنى شاره‌وانیه‌کان له‌ ڕێگاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ده‌کات و ده‌یپارێزێت.
    5. KNK پشتگیرى خۆسه‌رى دیموکراتی له‌ رۆژاواى کوردستان ده‌کات و داوا له‌ هه‌موو رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان ده‌کات که‌ پشتگیرى بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌کات کێشه‌ ناوخۆییه‌کان به‌ گفتوگۆ و دیالۆک چاره‌سه‌ر بکرێن.
    6. KNK پشتگیرى له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانى هه‌رێمى باشورى کوردستان له‌ باشور ده‌کات و پێداگرى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ده‌کات، وه‌ داوا ده‌کات کێشه‌ و پرسگرێکانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.
    7. KNK سیاسه‌تى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ دژى گه‌لى کورد و گه‌لانى ترى ئێران مه‌حکوم ده‌کات و سیاسه‌تى زیندانیکردن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌ سێداره‌دانى چالاکوانى سیاسى و سڤیل و کاسبکارانى بژێوى شه‌رمه‌زار ده‌کات.
    8. KNK کوشتن و زوڵم و زۆرى له‌سه‌ر ژنان، وه‌کو کوشتن و ئه‌تککردى مرۆڤایه‌تى ده‌بینێت. هه‌موو تاوانێک به‌رامبه‌ر به‌ ژنان شه‌رمه‌زار ده‌کات. داوا له‌ هه‌موو پارت و رێکخراوه‌ سیاسى و سڤیل و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کات که‌ له‌ دژى ئه‌و تاوانکاریانه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرن و خه‌باتێکى بێ وچان بکه‌ن.
    9. KNK ئه‌و ده‌ستدێژیه‌ى که‌ له‌ هه‌ولێر کرایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ى KNK شه‌رمه‌زار ده‌کات. جارێکى تر ئه‌وه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌م ره‌فتارانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیه‌کان ناکه‌ن.
    10. داهاتوو له‌ ده‌ستى گه‌نجاندایه‌. گه‌نج پاشه‌رۆژى گه‌لن. KNK له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى نوێدا رۆڵیکى مه‌زن ده‌داته‌ گه‌نجانى کوردستان و تاراوگه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانى کوردستان ده‌کا که‌ سه‌رنجى تواناکانى گه‌نجان بده‌ن و لێیان به‌ خاوه‌ن ده‌رکه‌ون.
    11. KNK به‌ پێویستیه‌کى مه‌زنى ده‌زانێ که‌ زمان و کلتورى کوردى بپارێزرێت و داوا له‌ گه‌لى کورد ده‌کا که‌ زمان و کلتورى نه‌ته‌وه‌یى پشتگوێ نه‌خه‌ن.
    12. KNK، رۆڵى میدیا و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانى کوردستان به‌ گرنگ ده‌زانێت، بۆیه‌ هه‌ر ده‌ستدرێژى و پێشێلکاریه‌ک له‌ به‌رامبه‌رى قبوڵ ناکات و داوا له‌ هه‌موو میدیاکار و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن له‌ کوردستان ده‌کات، که‌ رۆڵى ئه‌رێنى خۆیان ببینن و به‌ ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیه‌کانى خۆیان به‌ جێبگه‌یێنن.
    13. KNK ده‌خوازێ گرنگى به‌ جیهانى ره‌وه‌ندى کوردى بدرێت. له‌ ئه‌کتیڤکردن و رۆڵبینینى ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیه‌کانیان. پێویسته‌ تێکۆشان بۆ پێشخستنى دۆزى گه‌لى کورد و کوردستان له‌ بوارى دیپلۆماسى و دۆستایه‌تى گه‌لاندا په‌ره‌پێبدرێ.
    14. KNK، داواى پاراستنى مافه‌ ره‌واکانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى ترى کوردستان ده‌کات. هه‌روه‌ها پێویسته‌ خه‌ڵکى ئاشوری- سریانی- کلدانى نیشته‌جێى کوردستان، وه‌ک هاوبه‌شى کوردستان سه‌یر بکرێن. هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وان قبوڵ نه‌کرێت و پشتیوانى له‌ خه‌ڵکى ئاشوری- سریانی- کلدانى بکرێت.
    15. KNK، به‌ توندى کوشتار و زۆڵم و زۆرى له‌ سه‌ر ئێزدییه‌کان شه‌رمه‌زار ده‌کات. بانگى گه‌لى کوردستان، هه‌موو پارت رێکخراوى سڤیل، هه‌روه‌ها هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى باشور و رۆژاواى کوردستان ده‌کات که‌ هاوکارى هه‌مه‌چه‌شنه‌ و پارێزگاریه‌کى جیدى کۆمه‌ڵگاى ئێزیدیه‌کان بکه‌ن.
    16. KNK سیاسه‌تى هه‌ڵاوێردن چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێمه‌ى یارسان له‌ لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌کات. هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌موو هێزه‌ کوردستانیه‌کان ده‌کا که‌ به‌ جدى پشتیوانى خه‌ڵکى یارسان بکه‌ن.
    17. KNK ئه‌و سیاسه‌تى جیاوازى و هه‌ڵاوێردنانه‌ى که‌ به‌ تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مى حوکمى AKP دا دژ به‌ خه‌ڵکى ئێمه‌ى عه‌له‌وى په‌ێڕه‌و ده‌کرێن شه‌رمه‌زار ده‌کا. داوا له‌ هه‌موو هێزه‌ کوردستانیه‌کان ده‌کا که‌ زیاتر به‌ده‌نگ عه‌له‌ویه‌کانى کوردستانه‌وه‌ بێن و پشتگیریان بکه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s