دایە بەرفۆ مرد/ Daye BERFO died

BERFO ANA DURUSMAYI KACIMADIdaye-berfo-.1jpg daye-berfo-.2 daye-berfo-.3 daye-berfo-.4 daye-berfo-.5 daye-berfo-.6 daye-berfo-.7 daye-berfo-8 daye-berfo-9 daye-berfo-10 daye-berfo-11 daye-berfo-12 daye-berfo-13

Advertisements

One thought on “دایە بەرفۆ مرد/ Daye BERFO died

  1. سیمبۆلی کەسوکاری بێ سەروشوێن کراوان لە باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد

    NNSROJ: ژنێکی کورد کە سی و سێ ساڵ بە دووی تەرمی کوڕەکەیدا گەڕا و بوو بە سیمبۆلی بنەماڵەی کەسانی بێ سەروشوێن کراو، لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
    بەرفۆ ناسراو بە ‘دایکە بەرفۆ’، سیمبۆلی ‘دایکانی شەممە’ و بنەماڵەی کەسانی بێ سەروشوێن کراو، سەعات پێنجی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢١ی فێوریە) لە گەڕەکی ئیچەرەنکۆی ئەستەنبوڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
    کوڕی بەرفۆ، جەمیل کربایر دوابەدوای کودەتای ١٢ی سێپتامبری ١٩٨٠ دەستبەسەر کرا و لە ئەنجامی ئەشکەنجەی دژواردا کوژراو و پاشان تەرمەکەی بێ سەروشوێن کرا. بەرفۆ ٣٣ ساڵی تەواو بە مەبەستی دۆزینەوەی ئێسک و پرووسکی کوڕەکەی لە چالاکی و هەوڵدان دابوو تا ئەو ساتەی کۆچی دوایی کرد.
    بنەماڵەی بەرفۆ کربایر ئەمڕۆ لە لێدوانێکی نووسراودا رایانگەیاند: “بەرفۆ لەم دواییانەدا بە هۆی شێرپەنجەی گەدە، نەشتەرگەری بۆ کرابوو و رۆژ بە رۆژ رەوشی تەندروستی بەرەو خراپبوون دەچوو، تا ئەوەی ئەمڕۆ لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیدا بە جێی هێشتین.”
    لە لێدوانەکەی بنەماڵەی بەرفۆدا هەروەها هاتووە: “بەرفۆ تەنانەت لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیشدا کوڵی نەدا. لەو تەمەنەشدا بەشداری دادگای بکوژانی کوڕەکەی دەبوو. بە ژیان و خەباتی خۆی بوو بە نوێنەری دادپەروەری و بەرخۆدان.”
    هەرچەند بەرفۆ کربایر وەسیەتی کردبوو تا شوێنەوارێک لە کوڕەکەی نەدۆزرێتەوە، بە خاکی نەسپێرن، بەڵام بنەماڵەی رایانگەیاندوە کە سبەی هەینی لە ئەنجامی مەراسیمێکدا بە خاکی دەسپێرن.
    جەمیل کربایر، رۆژی ١٣ی سێپتامبری ١٩٨٠ لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا لە شاری ‘گۆلە’ی سەر بە پارێزگای ‘ئارداهان’ قۆڵبەست کرا و پاش ئەشکەنجەیەکی دژوار، رۆژی ٨ی ئۆکتۆبری هەمان ساڵ گیانی لە دەست دا و تەرمەکەی بێ سەروشوێن کرا.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s