سۆلین/ Solin who killed by Turks

first memorial of Solin and her family who killed by Turkish air attack

 

pic source: RUDAW

فه‌رمان چۆمانى

رووداو- قه‌ندیل

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌تان هاووڵاتى، له‌ زنجیره‌ چیاى كورته‌كى بنارى قه‌ندیل یادى شه‌هید كردنى  7 هاووڵاتى سیڤیل كرایه‌وه‌، كه‌ ساڵى رابردوو له‌و كاته‌دا    به‌هۆى بۆردومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا.

یاده‌كه‌ له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ له‌ لۆفه‌كانى چیاى كورته‌ك، له‌وێ كۆمه‌ڵێك وتار له‌لایه‌ن به‌شداربووانى یادكردنه‌وه‌كه‌ خوێندرانه‌وه‌.

شێروان حوسێن، یه‌كێك ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه‌ به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌ڕاى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر وڵاتى توركیا له‌ رێگاى دادگاى پشده‌ر، به‌ڵام تائێستا سكاڵاكه‌مان هه‌نگاوێك نه‌چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌””

شێروان گوتیشى “هه‌وڵمانداوه‌ له‌ رێگاى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كان كه‌یسه‌كه‌مان پێش بخه‌ین، به‌ڵام ئه‌نجامى پێویستمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیش هاوكارمان نه‌بووه‌ له‌م رووه‌وه‌، تاكه‌ داواكارى ئێمه‌ش به‌سزا گه‌یاندنى ئه‌و تاوانبارانه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین”.

ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى توركیا ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیلى هاووڵاتییه‌كى گوندى بۆلێى بنارى قه‌ندیل كرد، كه‌ ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه‌ قه‌زاى رانیه‌، له‌ئه‌نجامدا 7 ئه‌ندامى خێزانى ئه‌و هاووڵاتیه‌ى شه‌هید كردن به‌ ناوه‌كانى حوسێن مسته‌فا (باوك)، مێر حاجى (دایك)، رێزان حوسێن و زانا حوسێن، سۆنیا شه‌مال و سۆلین شه‌مال، كچى رێزان حوسێن و خوناس عوزێر برازاى حوسێن.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s