میتینگی بەدەپە| BDP meeting was attacked

پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی ویستی میتینگێک بە هاوکاری کەجەدە بەڕێوەبەرێ، پۆلیس و پارێزگاری قەدەخەیان کرد و شەڕ و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە/ 14-07-2012

kurds, BDP and KCD organized  a demonstration in Diyarbekir, most largest Kurdish city in north Kurdistan, but authorities banned the meeting, attacked BDP PMs and mayors and arrested alot of people… Diyarbekir 04-07-2012

 

Advertisements

2 thoughts on “میتینگی بەدەپە| BDP meeting was attacked

  1. ئامەد: هێرش کرایە سەر پارلەمانتارانی بەدەپە/ شار ئاڵۆزه+ فیلم و وێنە

    http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2618&ID_map=23
    NNSROJ: پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر پارلەمانتارانی بەدەپە و هاوڵاتیان و ڕێگەی نەدا کە میتینگی کوردان بەڕێوەبچێ. لە چەند شوێنی شار، لە نێوان خۆپێشاندەران و پۆلیس پێکدادان هەیە و تاکو ئێستا دەیان کەس بریندار بوونە و هەژمارێکی زۆریش قۆڵبەست کراون.
    ئەمڕۆ شەممە، 14ی جولای 2012، بە هۆی هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر خۆپێشاندەرانی کورد و بەستی هەموو ڕێگەکانی مەیدانی ئیستاسیۆنی ئامەد، میتینگی چاوەڕوانکراوی بەدەپە و کەجەدە بەڕێوە نەچوو بەڵام شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەرانی کورد هاتە ئاراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵەش، ئامەد ئاڵۆزە.
    پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی بە یارمەتی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک، بە نیازبوون ئەمڕۆ شەممە، میتینگێک لە شاری ئامەد بەڕێوە ببەن، بەڵام هەر لە سەر لەبەیانییەوە، سەرجەم ڕێگاکان بۆ مەیدانی ئیستاسیۆن قەپات کرابوون.
    پاش نیوەڕۆش، کاتێک، پارلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی کە “گوڵتەن کشاناک”، “سەلاحەدین دەمیرتاش”، ئۆزداڵ ئوچەر، ئایسەل توغڵوک، پەروین بوڵدان، ئەرتوغروڵ کورکچو، ئەمینە ئاینا، ئایلا ئاکاد ئاتا”، عوسمان بایدەمیر، شارەداری ئامەد و پارلەمانتاران و بەرپرسانی تری بەدەپە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەنیاز بوون بەرەو شوێنی میتینگەکە بڕۆن، کەوتنە بەر هێرشی پۆلیس.
    پۆلیس بە ئاوی بە تەوژم، گازی فرمێسک ڕێژ و باتووم هێرشی کردە سەر پارلەمانتاران و چەندین پارلەمانتار، شارەدار و بەرپرسی بەدەپەی بریندار کرد.
    دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە، لە کاتی هێرشی پۆلیسی تورک دا هاواری دەکرد کە “کوردستان دەکەین بە گۆڕستانی فاشیستان” و “بەرەنگاری ئەو زیهنیەتە قەدەخەکەرە دەبینەوە”.
    “عوسمان بایدەمیر”، سەرۆکی شارەداری گەورە شاری ئامەدیش، بە توندی بەرەنگاری هەڵسوکەوتی ناشیاوی پۆلیس بەرانبەر بە پارلەمانتاران بۆوە.
    ئەمینە ئاینا و پەروین بوڵدانیش لە ئاکامی هێرشی پۆلیس دا، بریندار بوون.
    بە گوێرەی مێدیاکانی تورکیا، لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆشەوە، هێلیکۆپتێری پۆلیس، لە سەر شار دەسووڕایەوە. ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ نووسیویەتی کە 5000 پۆلیسی دژە شۆڕش و دەیان پانزەر، بۆ پێشگرتن لە میتینگی ئەمڕۆ ئەرکدار کرابوون.
    سەرچاوەکانی هەواڵ لە باکووری کوردستانەوە باس لەوە دەکەن، کە ئەمڕۆ زۆربەی دووکان و بازاڕەکانی شار داخراو بوونە[ڕێپۆرتاژی وێنەیی] و تا درەنگانی ئێوارە، شەڕ و پێکدادانی گەنجانی خۆپێشاندەر و پۆلیس لە گەڕەکە جیاکانی ئامەد بەردەوامە.
    ئاژانسەکانی فرات و دیجلەش، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆ، ئاستەنگ کرابوون.
    بڕیار بوو لەو میتینگە دا، کوردان، داوای چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد بکەن، گووشارەکانی ئاکەپە بۆ سەر سیاسەتمەدارانی کورد و هەروەها گۆشەگیری سەر “عەبدوڵا ئۆجالان”، ڕێبەری زیندانی پەکەکە شەرمەزار بکەن.
    پارێزگاری ئامەد ڕایگەیاندبوو کە چاردەی جولای، هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵی ڕاگەیاندنی “خۆسەری دێمۆکراتیک” و شەڕی سیلوان لە ساڵی ٢٠١١، کە تێیدا دەیان سەربازی تورک کوژرابوون و بریندار ببوون و هەر بۆیەش ئیزن نادەن ئەو میتینگە بەڕێوەبچێ.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s