ژینۆسایدی کورد/ Anfla kurdish genocide

ئەنفاڵ، ژینۆسایدی گەلی کورد لە بااشووری کوردستان

Anfla kurdish genocide in south kurdistan

Advertisements

One thought on “ژینۆسایدی کورد/ Anfla kurdish genocide

  1. بەوێنە… هێنانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی ناوچەی گەرمیان
    28/05/2012 17:11:00رووداو
    گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین:
    فۆتۆ: کاوە شێخ عەبدوڵڵا

    رووداو- سلێمانی

    ئەمڕۆ دووشەممە، رێورەسمی هێنانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی ناوچەی گەرمیان لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

    بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیر و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی، رێوەرەسمی هێنانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی ناوچەی گەرمیان بەڕێوە چوو.

    لە ساڵی 2011 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند کە چەند گۆڕی بە کۆمەڵ لە پارێزگای دیوانیه دۆزراونەتەوە، کە دوای هەڵدانەوە و پشکنینی پزیشکی بۆ کوردستان دەگوازرێنەوە.

    بەپێی بەڵگەنامەکان، زۆربەی ئەو روفاتانە، ئەنفالکراوانی ناوچەی قادرکەرەم و قەرە هەنجیرن.

    ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە مه‌راسیمه‌كه‌ رایگه‌یاند “بەپێی بەڵگە و لێکۆڵینەوەکان بەشێک لەو ئەنفالکراوانه گولـله باران کراون و بەشێکیشیان بەزیندوویی خرابوونە ناو چاڵەوە”.

    سبه‌ی سێ شه‌ممه،‌ له‌ مه‌راسیمێكی شایستەدا روفاته‌كان به‌ره‌و مۆنۆمێنتی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌گوازرێنه‌وه‌و له‌وێ به‌ خاكی کوردستان ده‌سپێردرێن.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s