ئیمزاکردنی کەشتی فریشتەکان/ Baxtiyar Ali

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌، له‌كتێبخانه‌ی‌ ئه‌ندێشه‌، مه‌راسیمێكی‌ ئیمزاكردن بۆ رۆمانه‌ نوێكه‌ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ رێكخرا.  له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ختیار عه‌لی‌ رۆمانووس ئیمزای‌ له‌سه‌ر رۆمانه‌ نوێكه‌ی‌ “كه‌شتیی‌ فریشته‌كان”كرد بۆ ئه‌و ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی‌ كتێبه‌كه‌یان ده‌كڕی‌.

Advertisements

One thought on “ئیمزاکردنی کەشتی فریشتەکان/ Baxtiyar Ali

  1. ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌، له‌كتێبخانه‌ی‌ ئه‌ندێشه‌، مه‌راسیمێكی‌ ئیمزاكردن بۆ رۆمانه‌ نوێكه‌ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ رێكخرا.

    له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ختیار عه‌لی‌ رۆمانووس ئیمزای‌ له‌سه‌ر رۆمانه‌ نوێكه‌ی‌ “كه‌شتیی‌ فریشته‌كان”كرد بۆ ئه‌و ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی‌ كتێبه‌كه‌یان ده‌كڕی‌.

    به‌ختیار عه‌لی‌ به‌ “خه‌ندان”ی‌ راگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌رگی‌ یه‌كه‌می‌ رۆمانه‌كه‌یه‌ ‌و رۆمانه‌كه‌ش رۆمانێكی‌ مێژووییه‌، له‌سه‌ر مێژووی‌ هاوچه‌رخی‌ كورد له‌ساڵی‌ 1974 به‌دواوه‌ رووداوه‌كان ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێستا تێیدا ده‌ژین”.

    به‌ختیار وتی: “رۆمانه‌كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ دیوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ شۆڕشی‌ كوردی‌ ‌و دنیای‌ سیاسی‌ كورد، به‌ڵام هاوڕێ‌ به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌ ‌و تێڕامانی‌ فه‌لسه‌فی‌ ‌و هاوشان له‌گه‌ڵ‌ چیرۆكێكی‌ فه‌نتازیشدا”.

    ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد ” به‌بۆچوونی‌ من، ئه‌و مێژووه‌ دوور‌ودرێژه‌ی‌ ئێمه‌ كه‌م تا زۆر هێشتا له‌ ئه‌ده‌بدا خۆی‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ مێژوویه‌كی‌ سیاسی‌ دوور‌ودرێژمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ده‌ب تا ئێستا كه‌مترین تیشكی‌ خستۆته‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌، رۆمانه‌كه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ له‌گه‌ڵ‌ مێژووی‌ مۆدێرنی‌ ئێمه‌، به‌تایبه‌تی‌ بڕوام وایه‌ ئه‌ده‌بی‌ ئێمه‌ جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ زۆر ئاشكرا روبه‌ڕووی‌ مێژووی‌ تازه‌ی‌ ئێمه‌ ببێته‌وه‌”.

    وتیشی‌: “ئه‌وه‌ هه‌ستێكی‌ خۆشه‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌ بۆ رۆمانه‌كه‌ی‌ من رێكخراوه‌ ‌و سوپاسی‌ خوێنه‌ره‌كانم ده‌كه‌م”.

    له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ خه‌نداندا، به‌ختیار عه‌لی‌ وتی‌: “رێكخستنی‌ ئه‌و بۆنانه‌ بۆ نووسه‌ر مۆدێلێكه‌ له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌، زیاتریش كتێبخانه‌كان ئه‌م جۆره‌ بۆنانه‌ رێكده‌خه‌ن، پێموایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بێته‌ ناو كلتوری‌ ئێمه‌ شتێكی‌ جوانه‌ بۆ نووسه‌ران ‌و خوێنه‌رانیش، بۆنه‌یه‌كیشه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ خوێنه‌ر‌و نووسه‌ر له‌یه‌كتر، كه‌ هه‌ست بكه‌ی‌ دوو بوونه‌وه‌ری‌ جیاواز نین، چونكه‌ نووسه‌ر به‌ حوكمی‌ دووری‌ كه‌متر ده‌توانێت كۆنتاكت له‌گه‌ڵ‌ خوێنه‌ر درووست بكات”.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s